له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه تاكو ئێستا، سوپای ئیسڕائیل زیاتر له 100 ئامانجی له سنووری كه‌رتی غه‌ززه پێكاوه، یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش بنكه‌یه‌كی به‌رگریی ئاسمانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بووه.
سوپای ئیسڕائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 100 ئامانجیان له غه‌ززه پێكاوه، یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش شانه‌یه‌ك بووه سه‌ر به یه‌كه‌ی هێزی ئاسمانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
لای خۆشیانه‌وه میدیاكانی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویان كردبووه‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل له چه‌ند هێرشێكدا 20 باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییانیان له گه‌ڕه‌كی زه‌هڕا له باشووری غه‌ززه بۆردومان كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین پێ ده‌نێته رۆژی چوارده‌مه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 7ی ئه‌م مانگه كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسای دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.