وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسڕائیل بڕیاریداوه گونده‌كانی نزیك سنووری لوبنان به‌هۆی مه‌ترسیی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان چۆڵ بكات و دانیشتووانهكانیشی بگوازێنه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان.
فه‌رمانگه‌ی فریاكه‌وتنی نیشتمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاردرا گوندی كریات شموونه كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری لوبنان چۆڵ بكرێت و سه‌رجه‌م دانیشتووانه‌كه‌شی ده‌بنه مێوانی حكوومه‌تی ئیسڕائیل و بۆ ماوه‌یه‌ك له خانووی تایبه‌ت جێگیر ده‌كرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پلانه‌كه بۆ سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی ئیسڕائیلییه و ناوچه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها پلانه‌كه له‌لایه‌ن یوئاف گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل په‌سند كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پلانه‌كه فریاگوزارییه به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر دانیشتووانی گونده‌كان و سوپای ئیسڕائیل كه له ناوچه‌كه‌دا جێگیر كران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو گونده‌كه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه بۆردومان كرا و باڵه‌خانه‌یه‌كی 9 نهۆمی هاووڵاتییان زیانی به‌ركه‌وت و به‌هۆیه‌وه 3 هاووڵاتی گونده‌كه بریندار بوون.
هه‌ر دوێنێ پێنجشه‌م كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند كه 30 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی گوندی كریات شموونه و ناوچه‌كانی تری ئیسڕائیل كردووه، جه‌ختیشیان كرده‌وه كه له بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.