Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:48

ئه‌مه‌ریكا: گه‌نجێك ته‌قه‌ له‌ 4 كه‌س ده‌كات و دواتریش خۆی ده‌كوژێت

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له‌نێو ماڵێكدا ته‌قه‌ له‌ 4 كه‌س ده‌كات و دواتریش خۆی ده‌كوژێت.

ڕووداوه‌كه‌ كاتژمێر 5ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری تۆبینیش له‌ سنووری ویلایه‌تی واشنتۆن ڕوویداوه‌ كه‌ دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 8600 كه‌س ده‌بن.

گه‌نجه‌كه‌ چووته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ و ته‌قه‌ی له‌ هه‌ر 5 ئه‌ندامی ماڵه‌كه‌ كردووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ و ئافره‌تێكی تری ته‌مه‌ن 18 ساڵ و منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵی كوشتووه‌، هه‌روه‌ها پیاوێكی تریش كه‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ ئه‌ویشی بریندار كردووه‌ كه‌ بارودۆخی ته‌ندروستی مه‌ترسیداره‌.

پۆلیسی شاره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ دوای ته‌قه‌كان، گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌كه‌ گوله‌یه‌كی به‌خۆشییه‌وه‌ ناوه‌ و خۆشی كوشتووه‌.

جه‌ختیشیان كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ڕووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تیرۆره‌وه‌ نییه‌ و گه‌نجه‌كه به‌ مامه‌ڵه‌ی تاكه‌كه‌سی خۆی ته‌قه‌كانی كردووه‌ و تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.