Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:33

به‌مزووانه سوپای ئیسڕائیل هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌ست پێ ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند كه‌ به‌مزووانه‌ فه‌رمانی ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌رده‌كه‌ن.

یوئاف گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل به‌ ئه‌ندامانی سوپای وڵاته‌كه‌ی گوت: ئێستا ئێوه‌ له‌ دووره‌وه‌ غه‌ززه‌ ده‌بینن، به‌ڵام به‌مزووانه‌ له‌ناوخۆدا شاره‌كه‌ ده‌بینن، فه‌رمانتان پێ ده‌گات.

پێشتر ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسڕائیلی بڵاوی كردبووه‌وه‌ كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ته‌واو كردووه‌.

13 رۆژ به‌ر له‌ ئێستا و له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی 7ی مانگ كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی سوپا و شاره‌كانی ئیسڕائیل ده‌ست پێ كرد و له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا سه‌دان ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و هاووڵاتی ئیسڕائیلی كوژران و به‌دیل گیران.

له‌ دوای ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ش، سوپای ئیسڕائیل بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ و ناوچه‌كانی تری فه‌ڵه‌ستین ده‌ست پێ كرد و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا سه‌دان هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.