وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه بارودۆخی ناوچه‌كه وه‌ك به‌رمیله بارووتی لێ هاتووه و له هه‌ر كاتێكدا بێت ده‌ته‌قێته‌وه.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێش كۆتاهاتنی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی سعوودییه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ناوچه‌كه به بارودۆخێكی هه‌ستیار و ترسناكدا تێده‌په‌ڕێت، وه‌ك به‌رمیله بارووتی لێ هاتووه و له هه‌ر كاتێكدا بێت ده‌ته‌قێته‌وه، بۆیه هیوا ده‌خوازین ئیسڕائیل به تاوانه‌كانی بچێته‌وه و هه‌ر ئێستا بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیلی كه‌رتی غه‌ززه بووه‌ستێنێت.
گوتیشی: له‌سه‌ر ئاستی جیهان ره‌خنه‌ی توند له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گیراوه به‌هۆی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاوانباری جه‌نگ دوای تۆپبارانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌ززه كه بووه هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار قوربانی.
سه‌باره‌ت به لێدوانێكی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناردنی 20 كامیۆنی هاوكارییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه سوكایه‌تییه به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی زۆری هاووڵاتییانی شاری غه‌ززه بۆ یارمه‌تییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.