Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:28

"70%ی قوربانییانی غه‌ززه‌ منداڵ و ئافره‌تن"

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین ڕێژه‌ی كۆتایی قوربانییانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گوتی: ماوه‌ی 13 رۆژه‌ به‌رده‌وام سوپای ئیسڕائیل بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه‌ و ناوچه‌كانی تر ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 3785 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 12 هه‌زاری تریش بریندار بوون.

گوتیشی: زۆرینه‌‌ی قوربانی بۆردومانه‌كان منداڵ و ئافره‌تن كه‌ ڕێژه‌ی 70%ی كۆی گشتی قوربانییان پێك ده‌هێنن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه‌ 4 نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كان خاپوور بوون و به‌ته‌واوی له‌كار كه‌وتوون، هه‌روه‌ها 25 نه‌خۆشخانه‌ی تریش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سوپای ئیسڕائیلیش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانییه‌كانیان له‌ رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ڕووی له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌ كه‌ تا ئێستا 306 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز كوژراون له‌ كۆی گشتی 1300 كوژراوی ئیسڕائیلی له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كاندا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.