Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 19:36

لە ڕێگەی 3 دڕۆنەوە هێرش كرایە سەر بنكەیەكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی

کوردستان TV
100%

بنكەی سەربازی تەنەف كە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر سنووری سووریا و عێراق لەخۆ دەگرێت،  لە لایەن 3 درۆنی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە هێرشی كرایە سەر.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بنكەی سەربازی تەنەف كە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر سنووری سووریا و عێراق لەخۆ دەگرێت، لە لایەن 3 دڕۆنی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە هێرشی كرایە سەر.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ڕوانگەكە، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی توانیویانە 2 دڕۆن بخەنە خوارەوە و  دڕۆنی سێیەمیش بنكەكەی كردۆتە ئامانج  و زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.