جێگری سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی تایبه‌ت له غه‌ززه ژماره‌ی قوربانییانی بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نه‌خۆشخانه‌كه‌یانی بڵاو كرده‌وه.
فادی دیاب جێگری سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی گوتی: له هزری هیچ مرۆڤێكدا نه‌بوو شه‌وی رابردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆردومان بكرێ و ڕاستییه‌كه‌ی ئێمه تا ئێستاش له دۆخی شۆك داین.
گوتیشی: ژماره‌ی قوربانییان بۆردومانه‌كه به كوژران و برینداره‌وه له‌نێوان 450 بۆ 500 كه‌س ده‌بێت و دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به داتا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌كه‌شیان، جێگری سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ته‌مه‌نی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خێرخوازی قازانج نه‌ویسته.
له‌باره‌ی تۆمه‌تی بوونی چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له نزیك نه‌خۆشخانه‌كه، فادی دیاب جه‌ختی كرده‌وه كه پێش بۆردومانه‌كه هیچ جموجۆڵ و چالاكییه‌ك له ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نه‌بوو، گوتیشی كه بارودۆخی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان له غه‌ززه بۆ هه‌موولایه‌ك ڕوون و ئاشكرایه.
شه‌وی ڕابردوو نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له ناوه‌ڕاستی شاری غه‌ززه بۆردومان كرا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نزیكه‌ی 500 كه‌س له بۆردومانه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا.
لای خۆشییه‌وه سوپای ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌وان بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردبێت و ڕایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌ی ته‌واویان هه‌یه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجامدابێت و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسیارن له كوژرانی سه‌دانی هاووڵاتی له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.