Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:52

سعوودییه‌ داوا له‌ هاووڵاتییانی ده‌كات هه‌ر ئێستا خاكی لوبنان جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ داوای له‌ هاووڵاتییانی كرد هه‌ر ئێستا خاكی لوبنان جێبهێڵن به‌هۆی خراپی بارۆدخی ئه‌منی و سه‌قامگیری له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌ لوبنان به‌ وردی و له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری بارودۆخی سه‌قامگیری باشووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا ڕێگه‌ ناده‌ین هیچ هاووڵاتییه‌كی سعوودی بچێته‌ وڵاتی لوبنانه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: داواش له‌و هاووڵاتییانه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ ئێستا له‌ لوبنانن، هه‌ر ئێستا ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن.

له‌ دوای ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا له‌لایه‌ن كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌وه‌، سوپای ئیسڕائیل به‌رده‌وام‌ بۆردومانی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و پشتگیریكاره‌كانی له‌ غه‌ززه‌ و ناوچه‌كانی باشووری لوبنان ده‌كات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.