Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:37

جۆ بایدن: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتگیریكردنی ئیسڕائیل

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌ پشتگیریكردنی ئیسڕائیل به‌رده‌وام ده‌بن.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ له‌ ته‌له‌ئه‌بیب گوتی: ئه‌گه‌ر ئێستاش ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل نه‌بووایه‌، كارمان بۆ دروستكردنی ده‌كرد و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ پاڵپشتیكردنی.

گوتیشی: له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان بۆ پشتگیریكردنی قوبه‌ی ئاسن و ئیسڕائیل به‌ گشتی زیاد بكه‌ن.  

جۆ بایدن هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی له‌ ئیسڕائیل ڕووی دا به‌هۆی ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا، 15 هێنده‌ی ڕووداوی 11ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مه‌ریكا بوو.

داواشی له‌ سوپای ئیسڕائیل كرد له‌ ئامانجگرتنی شوێن و پێگه‌ی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ورد بن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیل نه‌كرێنه‌ ئامانج.

سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانی شه‌وی ڕابردووی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غززه‌، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی "هه‌موو جیهان ماته‌مین و دڵگرانه‌ بۆ له‌ده‌ستدانی گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوونه‌ قوربانی".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ داوای ڕاسته‌وخۆی له‌ حكوومه‌تی ئیسڕائیل كردووه‌ ڕێگه‌ به‌ گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بده‌ن بۆ هاووڵاتییانی سڤیلی غه‌ززه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندبوونه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌مه‌ریكا بڕی 100 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشن بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی هاووڵاتییانی سڤیلی فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.