دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی ئەو دەنگەی لە هەریر بیسترا زانیاری دەدات و ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانیدا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.
کاتژمێر 12:18ـی خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 10ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک گوندی باتاسی سەر بە قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگێکی گەورە لە قەزای هەریر بیسترا و دەنگۆی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی هەریر بڵاوکرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.