ئەمڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سێرج دیکشن باڵیۆزی نوێی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەر لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.