Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:11

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مووچەخۆران بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت

کوردستان TV
100%

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مووچەخۆران بەرەو بەغدا بەڕێ کەوت، بڕیارە ڕاپۆرتێک لەبارەی کێشە و گرفتەکان لەسەر پرسی بودجە و مووچە بخاتەڕوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 10ـی 2023 لەسەر بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە یاوەری هەریەک لە د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتەکان بەرەو شاری بەغداد بەڕێ کەوتن.         

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی لەبارەی سەردانەکە ڕایگەیاند: بڕیارە سبەی چوارشەممە لە دانیشتنێکی تایبەتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێک لەسەر کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر پرسی بودجە و مووچە بخاتەڕوو.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش داوە کە "هەروەها بڕیارە زانیاری تەواو لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023 و ژمارەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بداتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە لەلایەن شاندی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی کراوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.