سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل خوازیاریی پشتگیریی بەرفراوانی نێودەوڵەتییە لە شەڕی وڵاتەکەی دژی بزووتنەوەی حەماس.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 10ـی 2023 بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشوازی لە ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کرد، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ناتانیاهۆ گوتی: دەبێت جیهان بە یەکگرتوویی لە پشت ئیسرائیلەوە بوەستێت بۆ ئەوەی بتوانێت بتوانێت بزووتنەوەی حەماس تێکبشکێنێت.
ڕاشیگەیاند "دڕەندەیی بکوژانی حەماس خراپترین تاوان بوو کە لەدوای هۆلۆکۆستەوە بەرامبەر بە جولەکەکان ئەنجام درابێت."
لە ڕێکەوتی 07ـی ئه‌م مانگه كه‌تائیبی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به هێرشكردن بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازی و به‌شێک له شاره‌كانی ئیسرائیل، ئۆپه‌راسیۆنی "گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا"ـی دژی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی و سه‌ربازیی ئیسرائیلی كوژران.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئیسرائیل وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ هێرشه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ـی دژی گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند و تاوەکو ئێستا به‌شێوه‌ی چڕ و به‌رده‌وام ناوچه‌كان له كه‌رتی غه‌ززە بۆردومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.