Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:50

سەرۆکی حکوومەت: ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە کاری زیاتر دەکەن بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران بکرێت، دەشڵێت، چاکسازی لە بواری سیسته‌می بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە بازاڕێکی پشتبەستوو بە پارەی کاش، بەرەو بازاڕێکی خاوەن سیستەمێکی بانکیی باوەڕپێکراو بگۆڕدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 10ـی 2023 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنان و پێشخستن و ڕاکێشانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و نەهێشتنی بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە "هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکوو هەموو بەربەستە یاسایی و بیرۆکراسییەکان لەبەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان هەڵگرین. لەمڕووەوە کاری زۆر کراون، بەڵام کاری زۆرتریش دەکەین بۆ ئەوەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران بکرێت."

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە "وەبەرهێنان، پێویستی بە سیستەمێکی بانکی کارا و باوەڕپێکراو هەیە، بۆیە دەستمان بە ئەنجامدانی پرۆسەیەکی چاکسازی لە بواری سیسته‌می بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان کردووە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە بازاڕێکی پشتبەستوو بە پارەی کاش، بەرەو بازاڕێکی خاوەن سیستەمێکی بانکیی باوەڕپێکراو بگۆڕدرێت و سەرەنجام ئابووری هەرێمی کوردستان زیاتر ببووژێتەوە."

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا و دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چەندین بڕیار لە بارەی نەهێشتنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.