Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:58

لە بەغدا ماتۆڕسوارێك تەقە لە ڕۆژنامەنووسێك دەكات و دەیكوژێت 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، ڕۆژنامەنووسێكی تەمەن 56 ساڵ لە ناوەندی شاری بەغدای پایتەخت، بە دەمانچەی بێ دەنگ كوژراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراق راگەیاندووە، هێزە ئەمنییەكان تەرمی ڕۆژنامەنووسێكیان لە رێگای گۆڕەپانی تەیران بەرەو گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت دۆزیوەتەوە، كە بە دەمانچەی بێدەنگ لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە كوژراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، قوربانییەكە دانیشتووی ناوچەی بەتاوین-ەو وەك ڕۆژنامەنووس كاردەكات ، بێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.