وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی10ی2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە یەكێك لە كەناڵەكانی سۆشیاڵ میدیا دوور لە ئەتەكێتی میدیایی هەواڵێكی چەواشەكارانە بڵاو كراوەتەوە، گوایە گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن(ئەمبوڵانس) بووە بە پارەو نرخی بۆدانراوە.
وه‌زاره‌ت ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و گواستنەوەی نەخۆش بە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن (ئەمبوڵانس) بە خۆڕاییە بە شەو و بەڕۆژ لە هەموو ڕۆژێكدا، بە بێ هیچ نرخ و خەرجییەك.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە هەمانكاتدا ڕایدەگەیەنین كەوا وەزارەتمان بە ڕێنماییەكی تایبەت ڕێگە دەگرێت لە قۆستنەوە و قۆرخكاری لە نرخی گواستنەوەی نەخۆش لە لایەن ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی كەرتی تایبەت (ئەمبوڵانسی ئەهلی) وە نرخەكان كەمكراوەتەوە و سنوورداركراوە و یەكخراوە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشكردووه‌ته‌وه، دووپاتی دەكەینەوە، بەكار هێنانی ئەمبوڵانسی حكومی بۆ نەخۆش لە هەموو هەرێمی كوردستان بە خۆڕاییە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.