Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:59

سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و جۆبایدن،سەرۆكی ئەمریكا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی پێویستی كۆنتڕۆڵكردنی ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا هاتووە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێگەیشتووە. 
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باس لە گرنگی كۆكردنەوەی هەوڵەكان و كاری هاوبەش بۆ پشتگیریكردن لە سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچەكەدا كراوەتەوە،  هەروەها باسیان  لە هەوڵەكانی بەهێزكردنی هاوبەشی دوولایەنەی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەپێی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لە نێوان هەردوو وڵاتدا كردۆتەوە.
هەروەها جەختیان كردۆتەوە لە پێویستی كۆنتڕۆڵكردنی ململانێكان و كاركردن بۆ ڕێگریكردن لە فراوانبوونی بازنەی شەڕ، كە خەڵكی مەدەنی دەكاتە ئامانج و هەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.