Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:46

له‌ بڕۆكسل به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ دوو هاووڵاتی سویدی كوژران

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م لە سه‌نته‌ری شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دوو کەس بەهۆی تەقه‌كردنه‌وه‌ گیانیان لەدەست دا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان دوو كوژراوه‌كه‌ هاووڵاتی سویدین.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ دووری 5 کیلۆمەتر لە یاریگه‌یه‌كی تۆپی پێی‌ شاری بڕۆكسل ڕوویداوه‌ کە تێیدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سوید و بەلجیکا له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی نه‌تەوەکانی ئەوروپا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌.

میدیاكانی به‌لجیكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ كه‌سێك لە گۆڕەپانێکی ناوچەی مۆلێنبێک بە تڤەنگی ئۆتۆماتیکی تەقەی لە خەڵک کردووە و دواتریش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئەو دوو کەسەی كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ گولـله‌یان به‌ركه‌وتووه‌ و کوژراون، درێسی هەڵبژاردەی سویدیان لەبەر بووە.

جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ لەکاتی تەقەکردندا هاوار دەکات "الله اکبر".

ڕووداوه‌كه‌ له‌ کاتژمێر 7:15ی ئه‌مشه‌و بە کاتی ناوخۆی بڕۆكسل ڕوویداوه‌، واته‌ کاتژمێر و نیوێک پێش ده‌ستپێكردنی یارییەکەی نێوان سوید و بەلجیکا.

جێی باسه‌ هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌، یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سوێد و به‌لجیكا ڕاگیرا.

ستۆكهۆڵم / رائید مه‌نسووڕ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.