Erbil 15°C دووشەممە 04 تشرینی دووەم 23:38

فازڵ میرانی و كونسوڵی توركیا: پێویسته‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ڕێگه‌ی ده‌ستوور و به‌ دیالۆك چاره‌سه‌ر بكرێن

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و كوسنوڵی توركیا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ڕێگه‌ی ده‌ستوور و به‌ دیالۆك چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئەمڕۆ دووشه‌م لە بارەگای مەکتەبی سیاسی، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە  مه‌مه‌د مه‌ولوود یاكوت کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری کرد.

لە دیداره‌كه‌دا وێڕای بەخێرھێنانی میوان، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان و دۆخی گشتی عێراق و ناوچه‌كه‌ و پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ریمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕال به‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ كرا.

میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ مافی گشت پێكهاته‌كانی عێراق پارێزراو بێت و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌قامگیری ئه‌من و ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ك دایه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ کونسوڵی گشتی تورکیا سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ ئه‌م دیداره‌ و ھیوای خواست بتوانێت برەو بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بدات، بەتایبەتی لەو بوارانەدا کە بۆ ھەردوولا گرینگن.

دواتر پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تاوتوێ كران و جه‌ختیش له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ باشتر بكرێن، هه‌روه‌ها چەند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.