Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:33

دوایین ئاماری كوژران و بریندارانی ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوایین ئاماری قوربانییان به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرایه‌وه كه‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوانیان ماوه‌ی 10 رۆژه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌باره‌ی دوایین ئاماره‌كان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ بریتییه‌ له‌ 2750 كه‌س له‌گه‌ڵ برینداربوونی 9700 كه‌سی تر.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ته‌نیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ تاكو ئێواره‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كان 50 كه‌س كوژراون كه‌ زۆرینه‌یان منداڵ و ئافره‌ت بوون.

لای خۆشییه‌وه‌ حكوومه‌تی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ دوایین ئامار‌ی قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوان 1300 كه‌سه‌ كه‌ له‌نێویاندا 291 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز هه‌ن.

دوای ڕاگه‌یاندنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا له‌لایه‌ن كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان سه‌رباز و هاووڵاتی ئیسڕائیلی‌، سوپای ئیسڕائیل به‌رده‌وام به‌شێوه‌ی چڕ بۆردوامانی كه‌رتی غه‌ززه‌ و ناوچه‌كانی كه‌ناری رۆژئاوا ده‌كات.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.