وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 10ـی 2023 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
د. سەرکار سوورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی سەردانەکەی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە بەمەبەستی دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی حاکیمە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاری تەندروستی ئاوارە و پەناهەندەکان و پڕۆژەکانی نیشتمانی نێودەوڵەتی لە بواری تەندروستی و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە خزمەتگوزاری تەندروستی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.