Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:21

دکتۆرێکی هەولێر وەک باڵیۆزی پزیشکی ددانی دیجیتاڵی و نوێنەری عێراق لە کۆنفرانسی مەڕاکیش دیاری کرا

کوردستان TV
100%

پزیشکێکی گەنجی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی پزیشکیدا لە مەڕاکیش بە ئامادەبوونی نوێنەری 64 وڵات، وەک باڵیۆزی پزیشکی ددانی دیجیتاڵی و نوێنەری عێراق دیاری کرا.

دکتۆر جێگر دەربەندی دکتۆرێکی گەنجی شاری هەولێرە و کوڕە شەهیدە، لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک پسپۆڕی پەرەپێدانی تواناکانی دکتۆرەکانی ددان ناسراوە.

ئەو دکتۆرە گەنجە، لە هەولێر، ئیمارات، بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق و ئەوروپا کاری کردووە و خولی جۆراوجۆری بۆ بەرەوپێشبردنی بواری پزیشکی ددان کردوونەتەوە.

دکتۆر جێگر دەربەندی لە کۆنفرانسێكدا لە مەڕاکیش بە ئامادەبوونی نوێنەری 64 وڵات وەک باڵیۆزی پزیشکی ددانی دیجیتاڵی و نوێنەری عێراق دیاری کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.