وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م دوایین ئاماری قوربانییانی هاووڵاتییانی به‌هۆی بوردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نزیكه‌ی 1000 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مشه‌و له‌باره‌ی دوایین ئاماره‌كان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراون به‌هۆی بۆردومانه‌كان بریتییه له 2670 كه‌س، هه‌روه‌ها 9600 كه‌سیش بریندارن.
هه‌ر له‌باره‌ی قوربانییه‌كان، وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا ئێستا نزیكه‌ی 1000 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌گه‌ڵ 700 ئافره‌ت، هه‌روه‌ها 2000 منداڵ و 1400 ئافره‌تی تریش بریندارن.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به هێرشكردن بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازی و شاره‌كانی ئیسڕائیل، ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای دژی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند و له ئه‌نجامیشدا سه‌دان هاووڵاتی و سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كه، سوپای ئیسڕائیل ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئۆپه‌ڕاسیۆنی شمشێری ئاسنینی دژی گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ڕاگه‌یاندووه و به چڕی و به به‌رده‌وامی كه‌رتی غه‌ززه و ناوچه‌كانی تر بۆردومان ده‌كات.
لای خۆشییه‌وه ئاژانسێكی ئاواره‌كان سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له‌نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل، نزیكه‌ی ملیۆنێك هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه ئاواره بوون و ژماره‌كه‌ش به‌رده‌وام ڕوو له هه‌ڵكشانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.