Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:40

زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س له‌ غه‌ززه‌ ئاواره‌ بوون

کوردستان TV
100%

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌وه‌ته‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ چه‌كدارییه‌كان له‌نێوان سوپای ئیسڕائیل و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین دروست بووه‌، زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

جولێت تۆما به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئاواره‌كان سه‌ر به‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له‌نێوان هێزه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل، نزیكه‌ی ملیۆنێك هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ئاواره‌ بوون.

ڕاشیگه‌یاند: بێگومان ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌رده‌وام ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌، چونكه‌ رۆژانه‌ به‌ ده‌یان خێزانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ ترسی بۆردومانه‌كان ماڵه‌كانیان له‌ شاره‌كه‌ جێدێڵن و ڕوو له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كان بریتییه‌ له‌ 2329 كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش بریتییه‌ له‌ 9042 كه‌س.

جێی باسه‌ دوای ڕاگه‌یاندنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا له‌لایه‌ن كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ رۆژی 7ی ئه‌م مانگ كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان سه‌رباز و هاووڵاتی ئیسڕائیلی‌، سوپای ئیسڕائیل به‌رده‌وام به‌شێوه‌ی چڕ بۆردوامانی كه‌رتی غه‌ززه‌ و كه‌ناری رۆژئاوا ده‌كات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.