وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل ئاشكرای كرد كه شه‌ڕی ئێستایان له كه‌رتی غه‌زه به‌رامبه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌وپه‌ڕی به‌هێزی و كوشنده و ورد ده‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م شه‌ڕه بۆ هه‌تاهه‌تایه بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت.
یوئاف گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كان له ده‌وروبه‌ری كه‌رتی غه‌زه، بۆ میدیاكان گوتی: جه‌نگی ئێستامان له كه‌رتی غه‌زه به‌رامبه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌وپه‌ڕی به‌هێزی و كوشنده و ورد ده‌بێت.
گوتیشی: به ته‌واوبوونی جه‌نگ له كه‌رتی غه‌زه، بارودۆخه‌كه له ناوچه‌كه بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌گۆڕدرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسڕائیل نییه جه‌نگ له دژی به‌ره‌ی باكور ڕابگه‌یه‌نێ. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ باشووری لوبنان.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به هێرشكردن بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازی و به‌شێك له شاره‌كانی ئیسڕائیل، ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی و سه‌ربازی ئیسڕائیلی كوژران.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئیسڕائیل وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كه، ئۆپه‌ڕاسیۆنی شمشێری ئاسنینی دژی گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ڕاگه‌یاند و تا ئێستا به‌شێوه‌ی چڕ و به‌رده‌وام ناوچه‌كان له كه‌رتی غه‌زه بۆردومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.