وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوایین هۆشداری دایه ئیسڕائیل ئه‌گه‌ر بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌زه ڕانه‌گرێت و ڕایگه‌یاند كه بۆ ئه‌م كاره سبه‌ی دره‌نگه.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چاوی كه‌وت به ته‌میم بن حه‌مه‌د میری قه‌ته‌ڕ، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل و بۆردومانی كه‌رتی غه‌زه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران بۆ میدیاكان گوتی: له ڕێگه‌ی لایه‌نگرانییه‌وه په‌یامێكمان به ئیسڕائیل گه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ده‌ست له تاوانی بۆردومانی غه‌زه ڕانه‌گرێت، هیچ كه‌س نازانێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا چی ڕوو ده‌دات.
گوتیشی: ئێران ناتوانێ تا سه‌ر وه‌ك سه‌یركه‌ر له دۆخه‌كه بڕوانێ و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت سه‌رجه‌م سیناریۆكان له‌به‌رده‌ممان كراوه ده‌بن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و بۆردومانی كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌رده‌چێت و بێگومان له ئه‌گه‌ری فراوانبوونی به‌ره‌ی شه‌ڕیش، پڕووشكی زیانه‌كان به‌ر ئه‌مه‌ریكاش ده‌كه‌وێت.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر سوپای ئیسڕائیل هه‌وڵی چوونه نێو كه‌رته غه‌زه بدات، ئه‌وا هێزه به‌رگریكاره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ئه‌و شاره‌یان بۆ ده‌كه‌ن به گۆڕستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕاگه‌یاندنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل پێ ده‌نێته رۆژی نۆیه‌مه‌وه و له هه‌ردوولاش سه‌دان كه‌س كوژراون و هه‌زارانیش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.