گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ هه‌ینی 150 مووشه‌كی تریان ئاراسته‌ی ناوچه‌ی عه‌سقه‌لان له ئیسڕائیل كرد.
كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 150 مووشه‌كمان ئاراسته‌ی ناوچه‌ی عه‌سقه‌لان كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی به درۆن چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای ئیسڕائیلیان له ناوچه‌ی كهفاڕ سه‌عد كردۆته ئامانج.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سوپای ئیسڕئیل له رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لووی ئه‌قسا له‌لایه‌ن كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، به‌رده‌وام بۆردومانی ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌زه ده‌كات و به‌هۆیه‌وه به گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین زیاتر له 1500 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.