Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 19:55

سووریا: فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و حه‌له‌ب له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ بۆردومان كرا

کوردستان TV
100%

هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق و حه‌له‌ب كه‌ دوو گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ن له‌ سووریا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیله‌وه‌ بۆردومان كرا، ئه‌مه‌ به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی میدیاكانی سووریا.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 13:50ی دوای نیوه‌ڕۆ سوپای ئیسڕائیل بۆردومانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب و دیمه‌شقیان كرد، به‌هۆیه‌وه‌ زیان به‌ر شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان‌ كه‌وتووه‌ و له‌كارخراون.

هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه‌: هێزی به‌رگریی ئاسمانی سووریا به‌رپه‌رچی مووشه‌كه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ زیان به‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ كه‌وتووه‌، به‌ڵام زیانی گیانی به‌هۆی بۆردومانه‌كان نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

میدیاكانی سووریا جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ تیمه‌كانی هونه‌ری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ بۆ دیاریكردنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.