سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە، كوژرانی 31 سەرباز و ئەفسەری دیكەی لە كاتی پێكدادان لەگەڵ چەكدارە فەلەستینییەكان ڕاگەیاند.
بەپێی ماڵپەڕی “تایمز ئۆف ئیسرائیل،بەم شێوەیە ژمارەی سەرباز و ئەفسەرە ئیسرائیلییەكان كە لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشە لەناكاوەكەوە بۆ 220 سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیل بەرزبۆتەوە.
لە ڕۆژی یەكشەممەوە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ژمارەی كوژراوانی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی شوێن و بارودۆخی كوژراوەكانیان دیاری بكات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی شەڕ لە دژی چەكدارانی حەماس لە ژمارەیەك شارۆچكەی ئیسرائیل كە هاوسنوورن لەگەڵ كەرتی غەززە.
ڕۆژی چوارشەممە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی كردەوە كە ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیل بۆ هەزار و 200 كەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە دوو هەزار و 700 كەسیش برینداربوون.
ژمارەی كوژراوانی سەرباز و ئەفسەرانی ئیسرائیل گەیشتە 220 كەس
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.