ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین نوێكارییەكی سەبارەت بە ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی بۆردومانی كەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بڵاوكردەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی كوژراوانی بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە لەو كاتەوەی شەمەی ڕابردوو حەماس هێرشێكی لەناكاوی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكردووە، بۆ هەزار و 200 كوژراو بەرزبووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند،ژمارەی برینداربووانیش گەیشتە نزیكەی پێنج هەزار و 600 كەس.
لای خۆیەوە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند كە زیاتر لە 338 هەزار كەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان لە كەرتی غەززە جێبهێڵن.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەززە هۆشداری دا كە دەرمان و كەرەستەی پزیشكی و سووتەمەنی بەردەست خەریكە تەواو دەبن.
ئاماری كوژراوانی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.