Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:21

شاندێكی ڕاوێژکارانی سەربازی بەریتانیا و هۆڵەندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پڕۆژه‌ی پەروەردەی لەشکری پیشەیی تاوتوێ ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


 لیوای نەبەز سلاح سدیق، بەڕێوبەری چاکسازی پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تیم و کۆڵۆنێڵ بارت، ڕاوێژکارانی سەربازی بەریتانیا و هۆڵەندا و شاندێکی یاوەرییان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەکۆبوونەوەیەکدا، بەرێوبەری چاکسازی دەست پێکردنی پرۆژەی پەروەردەی لەشکری پیشەیی راگەیاند و جەختی لە گرنگی ئەم پرۆژەیە کردەوە و بە بڕبڕەی پێشکەوتنی لەشکرەکانی جیهان زانی.

لە کۆبونەوەکەدا، تیمی پرۆژەکە پوختەیەکی کارەکانی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرد و شاندی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان گفتوگۆیەکی تێروتەسەڵ و پێویستیان لەگەڵ تیمی پرۆژەکە کرد و ئامادەیی وڵاتەکانیان نیشان دا بۆ دابینکردنی ڕاوێژکار و پشتیوانی پێویست بۆ سەرخستنی کارەکانی پرۆژەی پەروەردەی لەشکری پیشەیی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.