Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:01

ئەردۆغان و محەمەد بن سەلمان شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودییە لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل و فەلەستین قسەیان کرد و  سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە جێگەی قبوڵ نییە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی بۆردومان بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 10ـی 2023 ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە، ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەندیيە تەلەفۆنییەدا دوایین ڕەوشی چوارچێوەی شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل - فەلەستین تاوتوێ کراوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە داوە کە تورکیا دەستی بەکار کردووە بۆ گەیاندنی هاوکاری بە هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان کە کەوتوونەتەبەر کاریگەریی هێرشەکان.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوەیشی خستەڕوو کە جێگەی قبوڵ نییە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی بۆردومان بکرێت و باسی لەوە کرد کە گرنگە وڵاتانی ناوچەکە پەیامی بنیاتنەر بدەن لەپێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.