Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:20

گۆڕانكاری له‌ چه‌ند پۆستێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیسی‌ هه‌ولێر كرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆرانكارییه‌كی له‌ چه‌ند پۆستێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس له‌ شاری هه‌ولێر كردووه‌ و گۆڕانكارییه‌كانیش به‌ نووسراوێكی فه‌رمی بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.

گۆڕانكارییه‌كان له‌ پێنج پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیس كراون و فه‌رمانی وه‌زارییان بۆ ده‌ر‌كراوه‌ و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ واژووی له‌سه‌ر كردووه‌.

گۆڕانكاری یه‌كه‌م‌: گواستنه‌وه‌ی لیوا دلشاد شێخ سه‌عید محه‌مه‌د له‌ ڕاگرایه‌تی كۆلیژی پۆلیس / هه‌ولێر بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان و دانانی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌.

گۆڕانكاری دووه‌م: گواستنه‌وه‌ی عه‌مید د. ئومێد زرار له‌ پایه‌ی ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سه‌ر میلاكی ڕاگرایه‌تی كۆلیژی پۆلیس / هه‌ولێر و دانانی وه‌ك ڕاگری كۆلیژه‌كه‌.

گۆڕانكاری سێیه‌م: گواستنه‌وه‌ی عه‌مید سیروان صالح خدر داواكاری گشتی له‌ دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سه‌ر میلاكی ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و دانانی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌.

گۆڕانكاری چواره‌م: گواستنه‌وه‌ی عه‌قید ئاژه‌ر نورالدین پیرۆ له‌ میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس / ب. پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان و مۆڵه‌ت پێدان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دانانی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌.

گۆڕانكاری پێنجه‌م: گواستنه‌وه‌ی مقه‌ده‌م ڕێبوار جه‌میل سلێمان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان و مۆڵه‌ت پێدان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ پایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.