Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:33

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەكێتیی ئەوروپا دەكات

کوردستان TV
100%


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە  تۆماس سیله‌ر باڵیۆزی نوێی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لە  سیلەر وەك باڵیۆزی نوێی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی لە كار و ئەركی نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها پشتگیریی هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا، دەربڕی.

لای خۆیەوە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری سەرۆكی هەرێمی کوردستان و كاركردنی لە عێراق نیشان دا و پوختەیەكی دەربارەی پلانی داهاتووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە پێشخستنی بوارەكانی ئابووری و سەقامگیری و مافەكانی مرۆڤدا.

تاوتوێكردنی دۆخی پەنابەران و میكانیزمی ڕێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.