مستەفا بەكری، ئەندامی پەرلەمانی میسر ڕایگەیاند: گواستنەوەی كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكەی ئەمریكا بۆ ناوچەكە "ڕێكەوت نییە" و ئەمە دەستیپێكردنی پلانی دروستكردنی دەوڵەتی گەورەی ئیسرائیلە .
بەكری لەپلاتفۆرمی ئێكس "تویتەر"ی پێشوو نووسیویەتی: سیناریۆی ڕۆژانی داهاتوو مەترسیدارە، بەو پێیەی پلانی دامەزراندنی دەوڵەتی گەورەی ئیسرائیل لە نیلەوە تا فورات دەستی پێكردووە ، چۆڵكردنی غەززە-ش لە دانیشتووانەكەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەت لە سینا سەرەتایەكە، دواتر یارییەكە لە لوبنان و پاشان لەسوریا دەست پێدەكات، پاشان قەیران لەگەڵ میسر بە بیانووی هێرشكردنە سەر ئامانجەكانی ئیسرائیل، دروست دەكرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: پلانەكە ئامادەیە، جوڵەی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكییەكان بە ڕێكەوت نییە، ئەوەی دەگوزەرێت نابێت بە كەم سەیر بكرێت، سەرەتاكەی ئێستا لەبەردەم چاوی ئێمەدا ڕوودەدات، ئەگەر عەرەب یەك نەگرن ، دوای ئەوە لیستێكیان نامێنێ.
پەرلەمانتارێكی میسر: پلانی دروستكردنی دەوڵەتی گەورەی ئیسرائیل دەستیپێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.