ژمارەی ئەو كەسانەی لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ 900 كەس و چوار هەزار و 500 كەسیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە 900 كەس كە 260یان منداڵ و 200یان ژنن لە ئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 500 كەسیش برینداربوون.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە 22 خێزان بەتەواوی كوژراون، كە ژمارەیان 150 كەسە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە ئیسرائیل كارمەندانی تەندروستیش دەكاتە ئامانج و، تا ئێستا لە غەززە شەش كارمەندی تەندروستیی كوژراون و 15ی دیكەش برینداربوون.
هاوكات چەكدارانی حەماس بڵاویانكردۆتەوە كە شەوی رابردوو زیاتر لە 30 فەلەستینی لە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە كوژراون.
ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە كوژراون 900 كەسی تێپەڕاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.