به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت و هه‌روه‌ها هه‌وره‌بروسكه‌ش دروست ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمەباران کە هەندێجار هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت لە ناوچەکانى باکور و ڕۆژئاواى هەرێم.
ڕاشیگه‌یاند: له سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ئەگەرى بارینى پروشکەباران هه‌یه.
كه‌شناسی ئاماری بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانی بڵاوه كرده‌وه:-
هەولێر 0.4 ملم
پیرمام 0.6 ملم
دهۆک دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ 2.8 ملم
ئاکرێ 2.0 ملم
ئامێدى 5.4 ملم
بامەرنێ 3.8 ملم
بارزان 3.2 ملم
دوکان 0.2 ملم
هەلشۆ 0.4 ملم
مانگیش 4.0 ملم
سۆران 3.2 ملم
مێرگەسۆر 6.2 ملم
سیدەکان 1.8 ملم
کانى ماسى 11.4 ملم
حاجى ئۆمەران 10.4 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.