سوپای ئیسڕائیل وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بۆردومانی وڵاته‌كه‌ی له‌نێو خاكی لوبنانه‌وه، ئه‌مشه‌و سێشه‌م تۆپبارانی ئه‌و وڵاته‌ی كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌لایه‌نی كه‌م 12 مووشه‌ك له باشووری لوبنانه‌وه ئاراسته‌ی چیای شێخ و جه‌لیلی گه‌وره له‌نێو خاكی ئیسڕائیل كرا، به‌هۆی مووشه‌كه‌كان له باكوری ئیسڕائیل زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ درا.
میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كرده‌وه: سوپای ئیسڕائیل وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م مووشه‌كانه، تۆپبارانی ئه‌و شوێنانه‌ی له باشووری لوبنانی كرده‌وه كه مووشه‌كانی تێدا هاوێشترابوون.
بڵاویشیان كرده‌وه: تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل مووشه‌كبارانی هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی زه‌هیره و قه‌لیله و مهنسووڕیان له‌سه‌ر سنوور له باشووری لوبنان كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه هه‌واڵگری ئیسڕائیلی دڵنیابووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه مووشه‌كه‌كان له باشووری لوبنانه‌وه ئاراسته‌ی نێو خاكی ئیسڕائیل كراون.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری قوربانییه‌كان له رۆژی یه‌كه‌می شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل، له لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینی 830 كه‌س به‌هۆی بۆردومانه‌كان كوژراون و 4250 كه‌سی تریش بریندار بوون، له ئیسڕائیلیش نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س كوژراون و 2600 كه‌سی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.