شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه شه‌پۆڵێكی تۆز و خۆڵ چالاكبووه و به‌ڕێوه‌یه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بەھۆی دروستبوونی ھەورەبروسکە و دیاردەی دابەزینی بای ھەورە بروسکەکان (ریاح هابطة)، ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ زۆرێکی ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدینی گرتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی تۆز و خۆڵ بە ئاراستەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک جوله و دەکات لە کاتەکانی ئایندەدا کاریگەری لەسەر سنووری کەرکووک و بەشێکی گەرمیان و سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆڵه تۆز و خۆڵه، بارانێكی كه‌م ده‌بارێت و جووله‌ی باش چالاكتر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.