بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ تاوتوێكردنی ئاڵۆزی و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، كۆببنه‌وه.
پیته‌ر سانتۆ گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م له شاری مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ تاوتوێكردنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
ڕاشیگه‌یاند: به‌شێك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشتوونه‌ته مه‌سقه‌ت و ئه‌وانی تریش به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ر له رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، هه‌وڵه‌كانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كه‌تیبه‌ی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئه‌قسای له دژی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه هه‌زاران مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كرد و دواتریش به‌شێك له چه‌كداره‌كانیان چوونه نێو گه‌ڕه‌ك و شه‌قه‌كانی ئیسڕائیل و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی پێ كرد.
لای خۆشییه‌وه سوپای ئیسڕائیل بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه، ئۆپه‌ڕاسیۆنی شمشێری ئاسنینی دژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕاگه‌یاندووه، به‌هۆیه‌وه تا ئێستا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامیان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.