دوایین ئاماری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر كۆلیژی سه‌ربازی پارێزگای حمس له سووریا بریتییه له كوژرانی زیاتر له 100 كه‌س و برینداربوونی 125 كه‌سی تر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی ده‌رچوونی خولی ئه‌فسه‌ران له پارێزگای حمس، به درۆن هێرشكرایه سه‌ر كۆلیژه‌كه، هێرشه‌كه له‌كاتێكدابوو كه وه‌زیری به‌رگریی سووریاش له‌نێو ئاههنگهكدا بوو.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دوایین ئاماری له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه زیاتر له 100 كه‌س كوژراون و 125ی دیكه‌ش بریندارن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌نێو قوربانیان ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی هه‌ن.
لای خۆشییه‌وه حه‌سه‌ن ئه‌لغه‌باش وه‌زیری ته‌ندروستی سووریا له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند: 80 كه‌س كوژراون كه له‌نێویاندا 6 منداڵ و 6 ئافره‌ت هه‌ن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش 240 كه‌سن.
هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، حكوومه‌تی سووریا به فه‌رمی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ماته‌مینی له ته‌واوی وڵات ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.