ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر كۆلیژی سه‌ربازی دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگێكی ده‌رچوونی ئه‌فسه‌ران له پارێزگای حمس و به‌هۆیه‌وه 7 ئه‌فسه‌ر كوژراون و 20ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدابووه كه وه‌زیری به‌رگریی سووریا له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بووه، ئه‌مبووڵانس و تیمێكی زۆری ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و بریندار و قوربانییه‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی گواستۆته‌وه.
تا ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چ لایه‌ن و وڵاتێك ئه‌نجامداروه.
لای خۆشییه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه كه له هێرشه‌كه‌دا 7 ئه‌فسه‌ر كوژراون و زیاتر له 20ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هێرشه‌كه به درۆن ئه‌نجامدراوه و كۆلیژی سه‌ربازی له پارێزگای حمس كراوه‌ته ئامانج.
وێنه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و درۆنه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كۆلیژی سه‌ربازی حمس ئه‌نجامدرابوو:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.