Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:22

ڤیدیۆ.. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیای خستە خوارەوە

کوردستان TV
100%

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا-ی لەجۆری بەیرەقدار خستە خوارەوە ، دوای ئەوەی لە بارەگایەكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە سنووری پارێزگای حەسەكە لە كوردستانی سووریا نزیكبووەتەوە.
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا لە ئاسمانی بنكەی تەل بیدەر لە گوندەوارەكانی حەسەكە نزیك بووەوە ،لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە خرایەوە خوارەوەو پاشماوەی فڕۆكەكەش كەوتە نزیك گوندی عەب ناقە لە نزیك تەلتەمر .
 هەروەها ڕوانگەی سوریا ئاماژەی بەوەشداوە، لە هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆ سەر شوێنێكی سەربازی لە گوندی تەل حەبەش لە باشووری عامودە لە گوندەوارەكانی قامیشلۆ، كوژرانی 6 كەس و برینداربوونی 2 كەسی دیكەی لێكەوتۆتەوە.
دەشڵێت: بەمەش ژمارەی هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا لەماوەی یەك ڕۆژدا گەیشتووەتە 9 جار و لە ئەنجامیشدا 8 كەس كوژراون و 5 كەسیش برینداربوون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.