ئه‌مڕۆ چوارشه‌م لیژنه‌ی چاودێری وه‌زاری ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كۆبوویه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی ئێستایان بمێننه‌وه و به‌رده‌وام بن.
كۆبوونه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی ئۆنلاین و ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجامدرا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه هه‌ر كاتێك پێویست بوو كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان ئه‌نجام بدرێت.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه لێژنه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌وان له نزیكه‌وه چاودێری نرخ و بازاڕ و ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كه‌ن، به‌هۆی گونجاوی ئێستای نرخی نه‌وتیش له بازاڕه‌كانی جیهان، بڕیاردرا وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه هه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێستایان به‌رده‌وام بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پێش كۆبوونه‌وه‌كه وڵاتی سعوودییه جه‌ختی كردبووه‌وه كه ئه‌وان به ئاره‌زوومه‌ندانه به‌رده‌وام ده‌بن له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتیان تا كۆتایی ساڵی 2023، لای خۆشییه‌وه ڕووسیاش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو له به‌رده‌وامی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی 300 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌ردوو وڵاتی ڕووسیا و سعوودییه وای كردووه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی و سه‌قامگیری بكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له سه‌رووی 90 دۆلاره‌وه‌یه.
لیژنه‌ی چاودێری وه‌زاری ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له رۆژی 26ی تشرینی دووه‌می داهاتوو دووباره كۆ ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بازاڕ و نرخی نه‌وت له جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.