Erbil 4°C شەممە 30 تشرینی دووەم 09:34

عێراق لە مانگی ئەیلوولدا بە بڕی 9 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

کوردستان TV
100%

عێراق لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە بڕی زیاتر لە 9 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە جیهان داهاتی نەوتی عێراق بەراورد بە مانگی ئاب زیادی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 01ـی 10ـی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق پشتبەست بە ئاماری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، لە ڕاگەیەنراوێک ئاماری بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراوی بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوکردەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی ئەیلوولدا ھەناردەکراوە، 103 ملیۆن و 143 ھەزار و 199 بەرمیل بووە، کۆی گشتی داھاتەکەیشی گەیشتووەتە 9 ملیار و 494 ملیۆن دۆلار.

ڕاشیگەیاند: لە مانگی ڕابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 103 ملیۆن و 220 ھەزار و 441 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو بۆ ئوردن، گەیشتووەتە 449 ھەزار و 423 بەرمیل، ھەروەھا بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە گەیشتووەتە 473 ھەزار و 335 بەرمیل.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە مانگی ئەیلوولدا، ڕۆژانە 3 ملیۆن و 438 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و هەر بەرمیلێک نەوت بە 92.5 دۆلار فرۆشراوە.

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئابدا، 8 ملیار و 997 ملیۆن و 851 ھەزار دۆلار بووە، بەمەیش داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلوولدا بەراورد بە مانگی ئاب، 496 ملیۆن و 149 ھەزار دۆلار زیادی کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.