Erbil 21°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 22:34

ئه‌نه‌س جابر نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی نینگبۆی چینی بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


ئه‌نه‌س جابری تونسی کە لە پلەی حەوتەمی جیهاندایە له‌سه‌ر ئاستی كچان، نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی نینگبۆی چینی بەدەستهێنا،  كاتێك له‌ یاری كۆتایدا بە ئەنجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لە دیانا شنایدەری ئه‌رجه‌نتینی بردەوە. 
ئه‌نه‌س توانی له‌یاریه‌كه‌دا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و هه‌ردوو كۆمه‌له‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی شه‌ش دوو ، شه‌ش یه‌ك ، بباته‌وه‌ كه‌ ئەمەش پێنجەمین نازناوە لە ژیانی وەرزشی خۆیدا به‌ده‌ستی بێنێت، دووەم نازناویشه‌ لەمساڵدا به‌ده‌ستی بێنێت  دوای ئه‌وه‌ی پاله‌وانێتی چارلستنی لە ئەمریکا به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌نه‌س جابر 13هەمین یاری کۆتایی لە ژیانی پیشەگەریدا ئەنجامدا، سێیەم یاری كۆتایی بوو لەم وەرزەدا، دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا تاجی پاڵەوانێتی چارلستنی له‌سه‌رنا بوو، و لە سەرەتای مانگی تەمموزی ڕابردووشدا نازناوی ویمبڵدۆنی لەدەستدا، کە سێیەم بوو لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەدا
دیارترین دەستکەوتی ئەو ئەستێرە تونسییە تەمەن 29 ساڵە،به‌ده‌ستهێنانی پلەی دووەم لە ویمبڵدۆن (2022 و 2023) و فلۆشینگ میدۆس (2022).
له‌به‌رامبه‌ریشدا نادیه‌ شنایدەر (تەمەن 19 ساڵ و پلەی 85ی جیهانە) یەکەم یاری کۆتایی لە ژیانی پیشەگەریيدا ئەنجامدا.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.