پڕۆژەی چاككردن و قیرتاوكردنی چەند گوندێكی سنووری ناحیەی قەراج، كەوتە بواری جێبەجێكردن.
هەیسەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قەراج تایبەت بە كوردستان تیڤیی راگەیاند: لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و لە رێگای بەڕێوەبەری ناحیەی قەراج، پڕۆژەی چاككردن و قیرتاوكردنی چەند گوندێك كەوتە بواری جێبەجێكردن.
هەروەها گوتی: بەتەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە هاووڵاتیان و جووتیارانی سنوورەكە، سوودمەند دەبن لە هاتووچۆكردنی نێوان چەند گوندێك.
هەواڵ و فۆتو - كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.