كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، گەیشتنی بڕی نوێی نیسك-ی بۆ بەندەری ئوم قەسری ڕاگەیاند.
لاما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە، لە بەیاننامەیەكدا گوتی: 10 كۆنتێنەری باركراوی نیسك-ی كەنەدی بۆ سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتیان، گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر .
موسەوی گوتی: لەگەڵ گەیشتنی كۆنتێنەرەكان بۆ بەندەری ئوم قەسر،نموونەی نیسكەكە لەلایەن پشكنەرانی تاقیگەیی لە بەشی كۆنترۆڵی كوالیتی كۆمپانیاكە وەرگیران، بۆ ئەوەی بزاندرێت كە گونجاوە بۆ خواردن .
گوتیشی: دوای تەواوبوونی پشكنینەكان،بەپێی پێویستی هەر پارێزگایەك، نیسكەكە دەدرێتە بریكارەكان و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت.
وەزارەتی بازرگانی: بڕێكی زۆری ماددەی خۆراكی نیسك گەیشتووتە بەندەری ئوم قەسر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.