Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 02:29

خواردنی مۆزی سەوز مرۆڤ لە نەخۆشییەكی كوشندە دەپارێزێت؟!

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی بواری خۆراك دەڵێت، خواردنی میوە زەردەكە" مۆز" پێش ئەوەی بەتەواوی پێبگات، سوودێكی زۆری هەیە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
مایكل مۆسلی، پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت: مۆزی سەوز نیشاستەی تێدایە كە بە ئاسانی لە ڕیخۆڵەكاندا ناشكێت، بەڵكو زیاتر وەك ڕیشاڵ كاردەكات، ئەم جۆرە نیشاستەیە نابێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی شەكری خوێن، هاوكات یارمەتیدەرە بۆ چالاككردنی بەكتریای سودبەخش لە ڕیخۆڵەكاندا .
ئاماژەی بەوەشكرد، چالاكیی ئەم جۆرە بەكتریایە بەشدارییەكی بەرچاوی هەیە لە كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆنی كوشندە، هەروەها تەندروستی جگەر و ڕیخۆڵەكان باشتر دەكات.
مۆسلی ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەر سێ بەریتانییەك یەكێكیان نیشانەكانی سەرەتایی حاڵەتی چەوری جگەری هەیە، ئەمەش پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك و تێكچوونی جگەرەوە هەیە.
نەخۆشەكان لە توێژینەوەیەكدا كە لەلایەن توێژەرانی چینییەوە ئەنجامدراوە، ڕۆژانە دوو جار بۆ ماوەی 4 مانگ پاودەری نیشاستەیان خواردووە كە لە گەنمەشامی دروستكراوە.
ئەنجامەكان دەریانخستووە كە چەوری لە جگەرەكانیاندا بەڕێژەی لەسەدا 40 كەمتر بووە، بە بەراورد بەو كەسانەی كە بەهیچ شێوەیەك ئەو تۆزە نیشاستەییەیان نەخواردووە.
مۆسلی گوتیشی: هەواڵە خۆشەكە ئەوەیە كە دەتوانیت بە ئاسانی ڕێژەی نیشاستە زیاد بكەیت بە خواردنی شۆفان و پاقلەمەنییەكان و مۆزی سەوز.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.